كچه‌كه‌ی تره‌مپ پشتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی باوكی ده‌كات بۆ هێرشی مووشه‌كی

K24 – هه‌ولێر
كچه مشتومڕه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا شانازی بە بڕیارەکەی باوکی ده‌كات بۆ ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر سووریا.
ئیڤانكا تره‌مپ له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك به ستایشكردنی باوكی خۆی باس له بڕیاره‌كه سه‌خته‌كه له‌م كاته‌دا ده‌كات و شانانازیشی به باوكی ده‌كات بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی وه‌خشیگه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د دژی مرۆڤایه‌تی.
ئیڤانكا لێدوانی باوكی پاش هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر سوریا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی مووشه‌كی خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوو ئه‌مریكا به 59 مووشه‌كی تۆماهۆك بنكه‌ی هه‌وایی شه‌ریعاتی له پارێزگای حمس مووشه‌كباران كرد، چه‌ند رۆژ پاش ئه‌وه‌ی هێرشێكی كیمیایی، هاووڵاتیانی سڤیلی له خۆن شه‌یخۆن له پارێزگای ئیدلب كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 70 كه‌س كوژران و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌شی برینداربوون.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه كیمیاییه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.