زیاتر لە 100 ھەزار ئاوارەی مووسڵ گەڕاونەتەوە ناوچەكانییان

"پێشبینی ئاوارەبوونی زیاتر لە 150 ھەزار كەسی دیكە دەكەین"

K24 - ھەولێر

دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایكرد، زیاتر لە 100 ھەزار ئاوارەی مووسڵ گەراونەتەوە، بەتایبەت بۆ گەڕەك و ناوچەكانی رۆژھەڵاتی شارەكە.

ھەروەھا گوتی: "ژمارەی ئێستای ئاوارەكانی رۆژئاوای مووسڵ لە 250 ھەزار كەس تێپەڕی كردووە، پێشبینی ئاوارەبوونی زیاتر لە 150 ھەزار كەسی دیكە دەكەین".

زیاتر لە 50 رۆژە ھێزەكانی عێراق، كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی رۆژئاوای مووسڵیان دەسپێكردووە، بەگوێرەی زانیاری فەرماندە سەربازییەكانیش 60% شارەكە كۆنتڕۆڵكراوەتەوە.