دوای ئه‌سه‌د ئه‌مریكا ئاماده‌یه دژی كۆریای باكوور بجوڵێت
K24 - هه‌ولێر:
ریكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له گه‌رمه‌ی كاردانه‌وه‌كانی بۆردوومانكردنی، بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د رایگه‌یاند" وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه به ته‌نها دژی كۆریای باكوور بجوڵێت".
تیله‌رسۆن له هاوینه‌هه‌واره‌كه‌ی فلۆریداوه و له‌وكاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ پێشوازی له" شی جینگ بینگ، هاوتا چینییه‌كه‌ی ده‌كرد گووتی" ئه‌گه‌ر چین نه‌توانێت هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵدا بكات، ئێمه ئاماده‌ین به ته‌نها رێگه له خواسته‌كانی كۆریای باكوور بگرێن كه له بواری ئه‌تۆمی پێشێلی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی گووت" پابه‌ندبوونێكی ته‌واو هه‌یه له نێوان ئه‌مریكا و چین، بۆ ئه‌وه‌ی ببینین چۆن بتوانیین به شێو‌ه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی(دۆسیه‌ی كۆریای باكوور) بكه‌ین. به‌ڵام له پێناو ئه‌وه‌دا، پێویسته به‌رله‌وه‌ی بنه‌ماكانی گفتوگۆ و دانووستاندن دروستبكرێت، هه‌ڵوێستی كۆریای باكوور گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت".
له دیدارێكیشدا كه له رۆژنامه‌ی"فایننشاڵ تایمز" بڵاوكراوه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی بۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی كردووه و گوتوویه‌تی" ئه‌گه‌ر چین دوو دڵه له چاره‌سه‌ری سه‌ربازی دژی كۆریای باكوور، ئه‌وه ئه‌مریكا به ته‌ناش بێت به‌ره‌و رووی ئه‌و دۆسییه ده‌بێته‌وه و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات".