دەرمان و پێداویستی كشتوكاڵی بەسەر جوتیاران دابەشدەكرێت

kurdistan24.net

K24 - شنگال

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە مەبەستی گرنگیدان بەكەرتی كشتوكاڵ و بەتایبەتی چاندنی بەرھەمەكانی وەرزی بەھار و ھاوین، زیاتر لە 100 تۆن دەرمانی پێداویستی كشتوكاڵی بەسەر جوتیارانی سنووری شنگال دابەشكرد و جوتیارانیش پێیانوایە، ئەم ھاوكارییە دەبێتە رێگە خۆشكەر بۆ ئەوەی ئەمساڵ ئاستی بەرھەمەكانیان زیاتر بكەن.