سه‌در داوا له ئه‌سه‌د ده‌كات ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوا له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سووریا ده‌كات، ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت و رێگه به گه‌لی سووریا بدات، چاره‌نووسی خۆیان دیاریبكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/4/2017 بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌در ده‌ڵێت" پێویسته به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ست له كاربكێشێته‌وه و له‌به‌ر خۆشویستنی سووریا و دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆر و جه‌نگ و باڵاده‌ستبوونی تیرۆریسته‌كان، ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه" ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا ، بێ سوود و بێ به‌رهه‌مه، چونكه ئه‌وان رایانگه‌یاند له عێراق بۆمبارانی داعش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ره‌وشه‌كه وه‌ك خۆیه‌تی و تا ئێستا تیرۆر له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مانه، بۆیه ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا بێ سووده".
سه‌در ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئاشتی به‌دیبێت، پیویسته پاڵپشتی گفتوگۆ و دانووستاندن بكات، هه‌موو گه‌لان له هه‌موو ناوچه‌كان، به فه‌ڵه‌ستین و بۆرما و به‌حره‌ین و ئه‌وانی دیكه‌شه‌وه رزگاربكات".
له‌و به‌یاننامه‌دا سه‌در داوایكردووه، هه‌مووان له سووریا پاشه‌كشه به سه‌ربازه‌كانیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی سووریی خۆیان ره‌وشه‌كه بگرنه ده‌ست.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌در دوای رۆژێكه له بۆمبارانی سوپای ئه‌مریكا، بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی رژێمی سووریا له نزیك شاری حمس.