چیرۆكی دوو برا له مووسڵ.. به برینداری له نهخۆشخانهیهكی ههولێر یهكتر دهبیننهوه
K24 - ههولێر:
ئەمە یەکەمین لە باوەش گرتن و ماچکردنی دوو برایە دوای ئەوەی لە رۆژئاوای مووسڵ بەهۆی بەرکەوتنی هاوەنێکی داعش بریندار دەبن و لە کەسوکاریان و تهنانهت لە یەکتریش دادەبرێن و دوای هەفتەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر بە یەک شاددەبنەوە.
یوسف تەمەنی 8 ساڵە و عەبدولڕەحمان 12 ساڵ, یوسف بەهۆی بۆردومانەکەوە دڕکەپەتکی لەدەستداوە, بەو هۆیەشەوە ناتوانێت لەسەر پێیەکانی خۆی بووهستێت.
عەبدولڕەحمان تەمەنی 12 ساڵە و بەهۆی بۆردومانەکەوە چاوێکی لەدەست داوە بەشێکی جەستەشی بریندار بووە.
ئەو دوو برایە لە هەولێر لەژێر چارەسەری پزیشکیدان و یەکێک لەو پزیشکانەش چاودێریان دەکات دەڵێت: "ئەو دوو برایە چارەسەریان مەحاڵە, بەڵام وەک دوو خاوەن پێداويستی تايبهت دەتوانن بژێن".
لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ هەزاران برینداری ئەو شارە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر چارەسەر وەردەرگرن، بە جۆرێک سەرجەم نەخۆشخانەکانی هەولێر لەم جۆرە حاڵهتانه، جمەیان دێـت لە بریندارانی مووسڵ زۆربەشیان برینەکانیان قورسە، کە هەر بریندارێکیان بۆ ماوەی چەند هەفتەیهک لە نەخۆشخانە دەمێنەوە.
عەبدولڕەحمان و یوسفیش چاوەڕێی باشبوونی باری تەندروستیيان دەکەن تا بگەرێنەوە ناو کەسوکاریان.
یهكێك لهو منداڵانه دهڵێت: "لە ماڵی مامم بووین هاوەنێك بەرماڵی مامم کەوت و دواتر من بریندار بووم رەوانەی نەخۆشخانە کرام, دوای هەفتەیەک براکەم لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر دۆزيیەوە کە هیچ کات چاوەرێی رەو رۆژەم نە ئەکرد".
عهبدولڕهحمانیش دهڵێت: "منیش لە ماڵی مامم بووم هاوەنێک بەر ماڵی ماممان کەوت ئیدی زیانی زۆرمان پێگەیشت ئێستە بیری باوکم ئەکەم و باوکم زۆر باشە و حەز ئەکەم تەندروستیم باش بێتەوەو بگەرێمەوە لای دایك و باوکم"