به‌ڤیدیۆ..بایرن میونشن به تێكشكاندنی دۆرتمۆند، ریال مه‌درید ده‌تۆقێنێت
له گه‌ڕی 28ـه‌مینی بۆندزلیگا، یانه‌ی بایرن میونشن گۆڵبارانی دۆرتمۆندی كرد و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له زه‌ردپۆشه‌كانی برده‌وه، بایرن میونشن له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌م یاریگه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 نیسانی 2017، یانه‌ی بایرن میونشن پێش یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید له بۆندزلیگا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 4 فرانك ریبێری یانه‌ی باڤاری به گۆڵێك پێخشت، دواتر لیڤاندۆڤسكی له خوله‌كی 10 گۆڵی دووه‌می بۆ بایرن زیاد كرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی 10 خوله‌ك رافائێل گیریرۆی پورتوگالی تاكه گۆڵه‌كه‌ی دۆرتمۆندی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م بایرن میونشن دوو گۆڵی دیكه‌شی تۆمار كرد، له خوله‌كی 49 ئاریان رۆبن، دواتر له خوله‌كی 68 لیڤاندۆڤسكی له رێگه‌ی پێناڵتی گۆڵی چواره‌می یانه‌كه‌ی هه‌رێمی باڤاریای تۆمار كرد.
ئاماره‌كانی یارییه‌كه:
ـ لیڤاندۆڤسكی به تۆماركردنی 26 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی بۆندزلیگای گرت.
ـ ئاریان رۆبن گۆڵی ژماره (9)ـه‌می له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
ـ رۆبن به درێژایی ژیانی وه‌رزشی زۆرترین گۆڵی له دۆرتمۆند كردووه (10) گۆڵ.
ـ جاری سێیه‌مه لەم وەرزەدا ڕۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بەلێدانی ڕاستەوخۆ گۆڵ تۆماردەکات.
ـ له كۆی 8 یاری له نێو یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا، فرانك ریبێری به‌شداری تۆمار كردنی 8 گۆڵی كردووه، 5 ئه‌سیستی هه‌یه و 3 گۆڵیشی كردووه.
یانه‌ی بایرن میونشن به 68 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی بۆندزلیگا قایمتر كرد، یانه‌ی دۆرتمۆندیش به 50 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه.