به ڤیدیۆ...دوای بردنه‌وه‌كه‌ی چێڵسی چه‌ندان ئامار و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كران
له گه‌ڕی 31ـه‌مینی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له بۆرنموسی برده‌وه و هه‌نگاوێكی دیكه له بردنه‌وه‌ی ناسناوی پرێمه‌رلیگ نزیك بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 نیسانی 2017، بۆرنموس و چێڵسی به‌یه‌كگه‌یشتن، له خوله‌كی 17، ئاده‌م سمیس یاریزانی بۆرنموس گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 20 ئیدین هازارد گۆڵێ دووه‌می زیاد كرد، پێش كۆتایی گێمی یه‌كه‌م جۆشۆ كینگ جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه، كاتێك له خوله‌كی 42 تاكه گۆڵه‌كه‌ی بۆرنمووسی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م، ماركۆس ئالۆنسۆی به‌رگریكاری چێڵسی سێیه‌مین گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یانه‌ی چێڵسی به كۆكردنه‌وه‌ی 75 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ پته‌وتر كرد و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆتێنهامی دووه‌م وه‌ك خۆی بۆ 7 خاڵ هێشته‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بۆرنموس به 35 خاڵ بۆ خانه‌ی پازده‌یه‌م دابه‌زی.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ ئیدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی گۆڵی 14ـه‌مینی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.
ـ هازارد له چوار یاری به‌رامبه‌ر بۆرنموس 4 گۆڵی تۆمار كردووه.
ـ جۆشوا كینگ هێرشبه‌ری بۆرنموس، له دوایین 11 یاری، 10 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كردووه.