لاڤرۆڤ بۆ ئه‌مريكا: تيرۆريستان له هێرشه‌كه‌تان سوودمه‌ند بوون

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ وه‌ڵامى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسۆنى دايه‌وه و رايگه‌ياند، هێرشه‌كه‌تان بۆ سه‌ر سووريا له سوود و به‌رژه‌وه‌ندى تيرۆريستاندايه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا رايگه‌ياندووه، ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له لاڤرۆڤ و تيلرسۆن له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌نديان به‌يه‌كه‌وه كردووه و ره‌وشى سووريايان تاوتوێكردووه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه لاڤرۆڤ به تيلرسۆنى وتووه: هێرشه‌كه‌ى به‌ره‌به‌يانى دوێنێى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى حمس ته‌نيا تيرۆريستان لێى سوودمه‌ند بوونه.
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: بانگه‌شه‌ى ئێوه گوايه سووريا چه‌كى كيميايى به‌كارهێناوه له خان شێخۆنى ئيدلب، بانگه‌شه‌يه‌كى بێ بنه‌مايه و له‌گه‌ڵ واقيع يه‌كناگرێته‌وه و پێويسته لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ورد و مه‌يدانى بكرێت.