نهێنی ره‌نگی كراسی دایكی بووك ئاشكرابوو
K24 – هه‌ولێر
له كۆتاییدا نهێنی ره‌نگی جلوبه‌رگی شین و ره‌شی دایكی بووك ئاشكرا بوو. زانایان هۆكاری ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد بۆ هه‌ندێ خه‌ڵك به سپی و ئاڵتونی ده‌بێنن و هه‌ندێكی دیكه به شین و ره‌ش.
پرسیارێك كه به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت به دوو به‌ش دابه‌شكردووه، دایكی بووكێك له سكۆتله‌ند جلوبه‌رگێكی له‌به‌ر كردووه، هه‌ندێكیان به ره‌نگی سپی و ئاڵتونی ده‌بینن و هه‌ندێكیشان به ره‌نگی شین و ره‌ش.
دوو ساڵ دوای مشتومرێك له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌م جیاوازییه، زانایان هۆكاری جیاوازی بینیی ئه‌م ره‌نگانه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كرد له‌وانه‌یه كاته ناوخۆییه‌كانمان هۆكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م پرسه بێت.
بۆ ئه‌وه، توێژه‌ران ئاماژه به زوو هه‌ستانه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه زۆر گرنگه بۆ هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه ره‌نگی كراسه‌كه سپی و ئاڵتوونییه، له به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌نگ ده‌خه‌ون.
ئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌یه‌كی ئۆنڵاین به به‌شداری 13 هه‌زار كه‌س به‌ده‌ستهاتووه و له لایه‌ن توێژه‌ر پاسكالا والیش له زانكۆی یۆرك ئه‌نجامدراوه.
به‌شدارانی ئه‌م توێژینه‌وه ـ پێشتر كراسه‌كه‌یان دیبووـ پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكراوه، "پێیان وایه كراسه‌كه له شوێنی سێبه‌ر بووه یان نا".
ئه‌م باوه‌ریان كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی بۆ سه‌ر چۆنییه‌تی هه‌ستكردن به ره‌نگی كراسه‌كه هه‌بووه.
له میانه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان وابووه له شوێنی سێبه‌ر دایه، چوار له‌سه‌ر پێنجی به‌شداربووان پێیان وابوو ره‌نگی كراسه‌كه سپی و ئالتوونییه.
به‌ڵام ته‌نیا نیوه‌یان كه له شوێنی سێبه‌ردا نه‌یاندیوه، پێیان وایه كراسه‌كه هه‌مان ره‌نگییان هه‌یه.
دكتۆر والیش پێی وایه كاتی شه‌و و رۆژمان (بیۆلۆجی) و له ئه‌نجامدا تیشكی خۆر ده‌توانێ هۆكاری دیاریكردن بێت.
توێژه‌ره‌كه به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره گه‌ڕا " ئایا ئه‌و ره‌نگه‌ی تۆ ده‌بینی، هه‌مان ره‌نگه من ده‌یبینم"؟
وه‌ڵامه‌كه ـ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كان ـ "مه‌رجه نییه وابێت".
والیش له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ره‌وشی رووناكی روون نه‌بێت، گریمانه‌تان له باره‌ی سه‌رچاوه‌ی رووناكی گرنگ ده‌بێت".
ره‌نگی سه‌ره‌كی له راده‌به‌ڕ پیشاندراوه، له كاتێكدا سه‌رچاوه‌ی رووناكی دیار نییه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كه، گریمانه‌مان له‌سه‌ر چۆنییه‌تی رووناكی كراسه‌كه‌یه، كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر چۆنییه‌تی دیتنی ره‌نگه‌كانی كراسه‌كه هه‌یه. له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بێت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی شیوازی ژیانمان، وه‌ك کاتی نووستنمان.
ئه‌م توێژه‌ره بۆ شیكردنه‌وه‌ی تیۆرییه‌كه‌ی ده‌ڵێت "سێبه‌ره‌كان شینن، هه‌ربۆیه له مێشكماندا رووناكی شین ده‌بینن بۆ دیتنی وێنه‌كه، پاشان له كاتی رووناكی، ره‌نگی ئاڵتونی و سپی به‌ده‌ر ده‌كه‌ون".
ئه‌م پرسه له ساڵی 2015 هاته ئاراوه، كاتێ كه دایكی بووكێك له سكۆتله‌ندا كراسێكی له‌به‌ر كرد و به‌هۆیه‌وه به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت به‌خۆوه سه‌رقاڵكرد، پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به چوار ره‌نگی جیاواز، كراسه‌كه‌یان ده‌دێت، هه‌ندیكێكیان پێیان وابوو شین و ره‌شه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان به ره‌نگی ئالتونی و سپی ده‌یاندیت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل