تره‌مپ باس له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن سه‌دام حوسێن ده‌كات

K24 – هه‌ولێر
پێگه‌ی abcnews به به‌روارد كردنی هه‌ڵویستی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و روسیا بۆ پشتگیری كردنیان له سه‌دام حوسێن و به‌شار ئه‌سه‌د له كاته جیاوازه‌كان، بڵاویكرده‌وه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كه‌مپێنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی له 2015 له ساوس كارۆلینا خه‌مباری خۆی رایگه‌یاند كه هه‌ر كه‌سێك "شێت" ده‌بێت، كاتێ ده‌بینێت دیكتاتۆر سه‌دام حوسێن "كه‌مێك گازی كیمایی" به‌كارهێنا.
تره‌مپ به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاری هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هه‌وایی ده‌ركرد كه رژیمی سوریا له‌و بنكه‌یه‌وه هێرشێكی كیمیایی بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل له پارێزگای ئیدلب ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامدابوو.
به‌هۆی هێرشی كیمیایی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له 86 هاووڵاتی سڤیل كوژران و به‌شێكیان ژن و منداڵ بوون و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، حكومه‌تی سوریا به ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه تۆمه‌تبار ده‌كات. روسیا و سوریا ئه‌م تۆمه‌ته ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
تره‌مپ له حوزه‌یرانی 2016 له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا بێزاری خۆی له سه‌دام حوسێن پیشاندا، كه حه‌زی لێی نییه و رقی لێیه‌تی، به‌ڵام ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له كوشتنی تیرۆریستان زۆر به باشی كاری كردووه.
سه‌دام حوسێن له 16 ئاداری 1988 گازی كیمیابی دژی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه به‌كارهێنا و به‌هۆیه‌وه 5 هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون.
هه‌ر ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌كارهێنانی گازی كیمیایی له لایه‌ن سه‌دام حوسێن شه‌رمه‌زار كرد، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی سه‌دام له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامبوو
سه‌رچاوه‌كه هه‌ر له‌مباره‌وه ئاماژه به به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌سه‌دیش، هه‌روه‌ها، له لایه‌ن هه‌ندێكیان ستایش ده‌كرێت ـ له‌وانه حكومه‌تی روسیا، كه یارمه‌تی رژێمی سوریا ده‌دات ـ بۆ كوشتنی تیرۆریستان".
هه‌ر پاش هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا، تره‌مپ له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی بۆ هێرشی راسته‌خۆ بۆ سه‌ر حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاند "له به‌رژوه‌ندیی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا" دایه.
تره‌مپ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی كۆمارییه‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو "عێراق و ئیران بۆ چه‌ندین ده‌یه و نه‌وه‌یه هه‌میشه دژی یه‌كتر ده‌جه‌نگن، به‌ڵام تێگه‌یشتن له ده‌ستێوه‌ردانمان له‌و پێشێوییه سه‌خته".
ن.