واشنتن: سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێران و رووسيا ده‌سه‌پێنين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به نيازه ژماره‌يه‌ك سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێران و رووسيادا بسه‌پێنێت.
نوێنه‌رى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نيكى هايلى له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكى رايگه‌ياند، سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له پرۆژه‌ى سه‌پاندنى سزاى زياتر به‌سه‌ر ئێران و رووسيا ده‌كۆڵێته‌وه.
گوتيشى: وڵاته‌كه‌ى به‌ڵگه‌ى نهێنى له‌به‌ر ده‌سته كه چه‌كيى كيميايى له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى سوورياوه به‌كارهاتووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و به‌ڵگانه له كاتێكى ديكه‌دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لايه‌ك بزانن به وردى چى روويداوه و ئێمه له‌و باره‌يه‌وه هيچ گومانێكمان نييه.
روونيشيكرده‌وه، پێويسته رووسيا له باره‌ى رۆڵى خۆى له به‌كارهێنانى چه‌كيى كيميايى روونكردنه‌وه‌ى پێويست بخاته‌ڕوو و وه‌ڵامى پرسياره‌كان بداته‌وه.
بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا سه‌ردانى مۆسكۆ بكات و له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ هاوشانه رووسه‌كه‌يدا كۆببێته‌وه.