نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: 320 هه‌زار هاووڵاتى مووسڵ ئاواره بوون
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، به هۆى شه‌ڕى مووسڵه‌وه 320 هه‌زار كه‌س له مووسڵ ئاواره بوون و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت 150 هه‌زار كه‌سى ديكه ئاواره بن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016ه‌وه تا ئێستا 320 هه‌زار و 496 كه‌س واته 53 هه‌زار و 416 خێزان له مووسڵ ئاواره بوونه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ته‌نيا له هه‌فته‌ى رابردوودا 18 هه‌زار هاووڵاتى ئاواره بوون.
به گوێره‌ى ئامارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان تا ئێستا نزيكه‌ى 500 هه‌زار كه‌س له دانيشتوانى مووسڵ له رۆژئاواى شاره‌كه ماونه‌ته‌وه و كه‌وتوونه‌ته ناو ئاگر و مه‌ترسى شه‌ڕى هێزه ئه‌منييه‌كان و چه‌كدارانى داعش.