تيلرسۆن: له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانان چاره‌نووسى ئه‌سه‌د يه‌كلا ده‌كه‌ينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسۆن رايگه‌ياند، واشنتن له باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌سه‌ده‌وه چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌كات و به‌يه‌كه‌وه چاره‌سه‌رى ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
تيلرسۆن، هێرشه كيمياييه‌كه‌ى سه‌ر شارۆچكه‌ى خان شێخۆنى به هۆكارى سه‌ره‌كى له‌ده‌ستدانى شه‌رعيه‌تى سه‌رۆكايه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ناوبرد.
هه‌روه‌ها گوتى: پرسى مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات و چۆنێتى لادانى په‌يوه‌سته به بڕيارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.
روونيشيكرده‌وه، له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ رووسيا كه بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجامى بدات، پرسى پابه‌ندى رووسيا به له‌ناوبردنى چه‌كى كيميايى سووريا ده‌خاته به‌ر باس.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پێشتر رووسيا به‌ڵێنى دابوو ده‌سته‌به‌رى به‌كارنه‌هێنانى چه‌كى كيميايى و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كى له سووريا بكات و له‌و باره‌يه‌وه پرسيار له لاڤرۆڤى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ده‌كه‌ين تا چه‌ند ئه‌و پرسه به‌ديهاتووه.
هه‌روه‌ها گوتى: به دوورى نازانين رووسه‌كان له لايه‌ن سوورياوه ده‌ستخه‌ڕۆ كرابن و زانيارى هه‌ڵه‌يان پێ درابێت.
سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشا رووسيا نايه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا ئاڵۆز ببن و دڵنياين كه هه‌ردوولامان ده‌توانين له رێى گفتوگۆوه پرسى سووريا يه‌كلا بكه‌ينه‌وه.