داعش 12 كه‌س گوللـه‌با‌ران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێری 11ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، چه‌كدارانی داعش، 12 كه‌سییان له به‌ندیخانه‌كه‌ی حه‌ویجه گواستووه‌ته‌وه سه‌ر رێگه‌ی ریاز – حه‌ویجه و له‌وێ گوللـه‌بارانییان كردوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، داعش، ئه‌و 12 كه‌سه‌یان به بارهه‌ڵگرێكی بچووك گواستووه‌ته‌وه نزیك دارستانێكی ناوچه‌ی ته‌ل ئه‌لبه‌عیری نزیك رێگه‌ی ریاز – حه‌ویجه و له‌وێ به ئاماده‌بوونی گه‌وره به‌رپرسێكی داعش به‌ناوی سەعدون مورشد حیمری گوللـه‌بارانییان كردوون.
رێكخراوی داعش، تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیيان به سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق خستووه‌ته پاڵ ئه‌م 12 كه‌سه، گوایه له رێگه‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون و زانیاری‌یان پێداون.