ھێزەكانی ھەسەدە بەرەو رەققە لە پێشڕەویدان

كوردستان24 دوایین زانیاری لەبارەی پێشڕەوییەكانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات بڵاودەكاتەوە
kurdistan24.net

K24 - رەققە

دوای ئەوەی ھێزەكانی سووریای دیموكرات فڕۆكەخانەی تەبقەیان كۆنترۆڵكردەوە، ئێستا بە رێگەی ئاویی ھێزەكانیان دەگوازنەوە باشووری فورات بۆ ئەوەی لەوێوە، گوزر لە داعش بوەشێنن و ھەنگاوێكی دیكە بەرەو رەققە بچنە پێشەوە، تیمی كوردستان24 كە لە سەنگەرەكانی پێشەوەی شەڕ دوایین زانیاری لەبارەی پێشڤەچوونی ھێزەكانی ھەدەسە لەناوچەكە دەخەنەڕوو.

قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فورات" رۆژی 5 تشرینی دووەمی 2016  بۆ کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەكی دەوروبەری شاری رەققە لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکرات و بەشداری یەپەگە و یەپەژە دەستیپێکردبوو.

قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكەش رۆژی 10 كانوونی یەكەمی 2016  دەستیپێكرد و ھەردوو قوناغەكە بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوچوون.

رۆژی 4 شوباتی 2017 ژووری ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فوڕات لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانیدا قۆناغی سێیەمی رایگەیاند.