"زۆربەی لایەنەكان لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمی كوردستانن"
K24 - ھەولێر
خەسرۆ گۆران بەرپرسی مەكتەبی ھەڵبژاردنی پارتی، دەربارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان دەڵێ: زۆربەی لایەنە سیاسییە سەرەكەییەكانی ھەرێمی كوردستان پشتگیری لە ریفراندۆم دەكەن، بۆیە باشترە ھەموومان پێكەوە ھەوڵبدەین بۆ ئەوەی پرۆسەكە جێبەجێبكرێت.
گوتیشی: "ئەگەر نەتەوەیەكگرتووەكان بێتە نێو پرۆسەكەوە ئەوا كاریگەیری زۆری دەبێت و پاڵپشتیی نێودەوڵەتیش بەدەست دێنێت.