فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌سه‌د ورده‌كاری هێرشی ئه‌مریكا ده‌خه‌نه‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر
پێگه‌یه‌كی سوری، گفتوگۆی نهێنی نێوان دوو ئه‌فسه‌ری سوپای سوریا ئاشكرا ده‌كات، كه ئه‌فسه‌رێك له بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات ورده‌كاری هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌م بنكه‌یه بۆ ئه‌فسه‌رێكی دیكه شی ده‌كاته‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵیت 24 مووشه‌كی تۆماهۆك له ناو فرۆكه‌خانه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و 18 مووشه‌كیی دیكه‌شی له ده‌وروبه‌ری فرۆكه‌خانه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ده‌شڵێت به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌كه‌وه كه‌تیبه‌ی به‌رگری هه‌وایی رووخێنراوه و سه‌ربازه‌كانی ناوه‌وه كوژراون.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره شاره‌كه‌شی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت ته‌نیا فرۆكه‌خانه و ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه كراوه‌ته ئامانج.
كوردستان24 راستی ئه‌و گفتگۆوه ده‌نگییه پشڕاست ناكاته‌وه، كه پێگه‌ی " زمان الوصل" بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوو 59 مووشه‌كی تۆماهۆكی ئاراسته‌ی بنكه‌ی هه‌وایی شه‌ریعات له پارێزگای حمس كرد، سێ رۆژ پاش ئه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌دی به ئه‌نجامدانی هێرشێكی كیمیایی بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل له خان شێیخۆن له پارێزگای ئیدلب شه‌رمه‌زار كرد، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 80 كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سی دیكه‌شی برینداربوون، به‌شێك له قوربانیانی ئه‌م هێرشه كیمیاییه ژنان و منداڵن.