بەرەی تورکمانی بایکۆتی کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی دەکات
K24 - ھەولێر
بەرەی توركمانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتیی لەبارەی پرسی ریفراندۆم بایكۆت كرد، بەھۆی چۆنێتی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەو لایەنانە.
ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی بە كوردستان24 گوت: "بەھۆی ئەوەی ئەو شاندە ھاوبەشە وەك لایەنەكانی دیكە لەگەڵ حزب و لایەنەكانی توركمان كۆنەبوونەتەوە و لەبری ئەوەی سەردانی یەك بەیەكیان بكات، بانگھێشتیان كردوون، بۆیەش ئەوان بەشداری لە كۆبوونەوەكە ناكەن و بایكۆتی دەكەن".
ئەوە لە كاتێكدایە ئەمرۆ شاندی ھاوبەشی یەكێتی و پارتی بڕیارە لەبارەی پرسی ریفراندۆم لەگەڵ لایەنەكانی توركمان و كریستیان و زەحمەتكێشان كۆدەبنەوە.