ئیڤانكا باوكی رازیكردووه له سووریا بدات

K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له یاداشته دپلۆماسییه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئیڤانكای كچی دۆناڵد تره‌مپ، باوكی رازیكردووه، تا هێرشی ئاسمانی بكاته سه‌ر سووریا.
كیم داروش، باڵیۆزی بریتانیا له واشنتۆن، بروسكه هه‌واڵێكی بۆ تیرێزا مای، سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی و بۆریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ناردووه. ئه‌وانه‌ی یاداشته‌كه‌یان بینیووه ده‌ڵێن" له‌و یاداشته‌دا هاتووه" ئیڤانكا رۆڵێكی بنچینه‌یی هه‌بووه له‌وه‌ی سووریا مووشه‌كباران بكرێت".
هه‌روه‌ها یاداشته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" تره‌مپ كاتێك وێنه‌ی زیاتر له 80 كوژراوی به گازی كیمیایی "سارین" بینیووه، تووشی "هه‌ژانێكی راسته‌قینه بووه".
له‌و بروسكه‌یه‌دا هاتووه" كچه گه‌وره‌كه‌ی تره‌مپ، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه له ئۆڤاڵ ئۆفیس و به وه‌زیره‌كانی گوتووه" ده‌بێت كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، له سه‌رووی پێشبینییه‌كانه‌وه بێت".
هه‌روه‌ها داروش ئاماژه‌ی به تویته‌كه‌ی ئیڤانكاش كردووه كاتێك وێنه‌كانی بینیووه، هه‌ست و سۆزی خۆی ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی" ئه‌و وێنانه دڵیان شكاندم و زۆر توڕه‌یان كردم، چونكه هێرشێكی وه‌حشیگه‌رانه بووه".