ئالێگری پلانی خۆی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان گوێ به كۆنترۆڵكردنی تۆپ ناده‌ن، ده‌شڵێت: هیچ شووره‌یی نییه، ئێمه به پلانی به‌رگری یاری ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10 نیسانی 2017، له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ، ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یاریكردن زۆر ئاسانه، ده‌شڵێت: مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی تۆپ بكات یارییه‌كه ده‌باته‌وه، یانه هه‌بووه له (35%) تۆپی له‌ژێر پێ بووه، به‌ڵام براوه‌ی یارییه‌كه‌ش بووه.
ئالێگری گوتیشی: شێوازی یاریكردنی ئێمه روونه، به پلانی به‌رگری یاری ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت تۆڕی به‌رامبه‌ریش بهه‌ژێنین.
بڕیاره سبه‌ی له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یوڤێنتۆس گه‌یشتۆته شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، یارییه‌كه‌ش سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك له یاریگه‌ی یوڤێنتۆس ئارینا به‌ڕێوه ده‌چێت.