ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر بایرن میونشن مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی 2 ئه‌ستێره‌ی له‌سه‌ره
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید بۆ یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی رامۆس و مۆدریچی له‌سه‌ره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10 نیسانی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سێرخیۆ رامۆس و لوكا مۆدریچ له یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی دادێ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن هه‌ر كاتێكی زه‌رد وه‌ربگرن له یاریی گه‌ڕانه‌وه له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ بێبه‌ش ده‌بن.
له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی بایرن میونشن، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك ده‌كرێت.