سه‌رۆكی بایرن میونشن: ته‌نیا یانه‌یه‌ك توانانی تێكشكاندنی ریال مه‌دریدی هه‌بێت ئێمه‌ین
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوان بایرن میونشن و ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ، سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌ڵمانیاییه‌كه هه‌ڕه‌شه له یانه‌ی ئیسپانیاییه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: ته‌نیا ئێمه ده‌توانین ریال مه‌درید له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌ربكه‌ین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10 نیسانی 2017، كارل هاینز رۆمینیگێ سه‌رۆكی بایرن میونشن له دیمانه‌یه‌كی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یه‌كێك پاڵپشتییه‌كانی ئێمه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ریال مه‌درید بوونی كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌كه‌مان.
رۆمینگێ ده‌شڵێت: ئانچیلۆتی پێشتر بیره‌وه‌ری خۆشی له چامپیۆنزلیگ هه‌یه و له 2014 ناسناوی چامپیۆنزلیگی ده‌یه‌مینی بۆ ریال مه‌درید بردۆته‌وه، ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌مان ده‌ستكه‌وت بۆ بایرن میونشن دووباره بكاته‌وه.
له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی بایرن میونشن، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك ده‌كرێت.