ناوی كاندیدانی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران تۆمار دەكرێت

تا ئێستا كاندیدەكان ناوی كاندیدەكان ئاشكرا نەكراوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ تۆماری ناوی ئەو كەسانەی خۆیان بۆ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كاندید دەكەن لە ئێران دەست پێدەكات.

ناوەندی ھەڵبژاردنەكانی ئێران بڵاوی كردەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ناوی كاندیدەكانی 12مین خولی سەرۆك كۆماری لە ئێران تۆمار دەكرێت و تا رۆژی شەممەی داھاتوو بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی مادەكانی 115 لە دەستووری ئێران و مادەی 35 لە یاسای ھەڵبژاردنەكان ئەو كەسانەی خۆیان بۆ سەرۆك كۆماری كاندید دەكەن دەبێ، ئێرانی بن، باوەڕیان بە بنەماكانی نیزامی كۆماری ئیسلامی ئێران بێت و ھەروەھا باوەڕیان بە شیعەی 12 ئیمامی بێت و لە مەزھەبی شیعە بن.

لە خولی یازدەیەمدا حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێستا بە كۆكردنەوەی 18 ملیۆن دەنگ بەپێی ئامارەكانی ئێران توانی ببێتە سەرۆك كۆمار و تا ئێستاش دیار نییە ئەوكەسانەی بۆ ئەم خولە خۆیان كاندید دەكەن كێن.