بە سەرپەرشتی بارزانی پارتی و یەكێتی سەردانی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا تاوتوێ دەكەن

گفتوگۆ لەبارەی پرسی ریفراندۆم دەكرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

 ئەمڕۆ به‌ سه‌رپه‌رشتى مەسعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى كۆدەبنەوه‌.

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "كەمێكی دیكە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی، لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ھەولێر دەست پێدەكات، بە گوێرەی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە پرسی ریفراندۆم".

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كۆبوونەوەی ھەردوو شاندەكە دەكرێت كە لە بەغدا و ھەرێمی كوردستان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق كۆبوونەتەوە، ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی دروستكردنی ئەو كۆمیتەیە دەكرێت كە لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان پێك دەھێنرێت و بڕیارە سەردانی بەغدا بكەن".

رۆژی 2 ئه‌م مانگه‌ له‌ پیرمام، هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌ ئاستێكی باڵا به‌سه‌رپه‌رشتی بارزانی كۆبوونه‌وه‌ و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یشدا، بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی دوو لیژنه‌ درا، یه‌كێكیان بۆ سه‌ردانی به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان و تاوتوێکردنی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هەرێمی كوردستان.