رانیێری هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی له لێسته‌ر سیتی ئاشكرا ده‌كات
رانیێری راهێنه‌ری ئیتاڵی له دیمانه‌یه‌كدا هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی له لێسته‌ر سیتی ئاشكرا ده‌كات، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه وه‌رزی رابردوو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كارگێرانی یانه‌كه‌ی هه‌بووه و ناسناوی پرێمه‌رلیگیشی بردۆته‌وه.
كلاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی لێسته‌ر سیتی له دیمانه‌یه‌كی Sky Sportsـی ئینگلیزی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه یاریزانان له‌پشت دوورخستنه‌وه‌ی بن.
رانیێری ده‌شڵێت: هۆكاری سه‌ره‌كی دوورخستنه‌وه‌م ته‌نیا ئه‌نجامه خراپه‌كانی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه بوون، هه‌رگێز پێموایه نییه یاریزانه‌كان له‌پشت ئه‌م كاره بووبن.
رانیێری گوتیشی: هه‌میشه له ده‌ره‌وه و له‌به‌رده‌م میدیاكان جۆرێك له‌یه‌كرێزی به یانه‌ی لێسته‌ر سیتییه‌وه دیار بوو، به‌ڵام له ناوه‌وه هه‌رگیز بێ كێشه نه‌بووه، من كاتێك وه‌رزی رابردووم مێژووم نووسییه‌وه زۆرترین گرفت هه‌بوو.
رانیێری ته‌مه‌ن 65 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی (ناپۆلی، كالیاری، فیرێنتینا، ڤالێنسیا، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، یوڤێنتۆس، چێڵسی، رۆما، ئینته‌رمیلان و مۆناكۆ بووه، له 2014 له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان دوورخرایه‌وه و ساڵێك دواتر ئه‌ركی راهێنانی لێسته‌ر سیتی وه‌رگرت، له یه‌كه‌مین وه‌رزیدا ناسناوی چامپیۆنزلیگی بۆ لێسته‌ر به‌ده‌ستهێنا.