"به‌شار ئه‌سه‌د ئاژه‌ڵه"
K24 - هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تونددا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سووریا به "ئاژه‌ڵ" و شه‌ڕه‌نگێز و كه‌سێكی سه‌یر له ناو مرۆڤایه‌تی ناوده‌بات".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ، كه‌ناڵی"فۆكس نیوز"ـی ئه‌مریكی، له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یوه‌ست به ئه‌سه‌د، تره‌مپ گووتی" پۆتن پاڵپشتیی كه‌سێكی شه‌ڕه‌نگێز ده‌كات، پێموایه ئه‌مه زۆر خراپه بۆ رووسیا و هه‌موو مرۆڤایه‌تی و هه‌موو جیهان".
هه‌روه‌ها گووتی"كاتێك ئه‌سه‌د، گازی خنكێنه‌ر و بۆمب و ناپاڵم و به‌رمیلی ته‌قینه‌وه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌ویش ده‌چێت له ناوه‌ڕاستی خه‌ڵكی سڤیل به‌ریانده‌داته خواره‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان كه‌س ده‌كوژێت، منداڵ بێ ده‌ست و قاچ ده‌كات، ئه‌مه‌ش به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌سه‌د"ئاژه‌ڵه".
.@POTUS: Putin is backing a person that is truly an evil person; and I think it's very bad for Russia, mankind, this world. #Hannity pic.twitter.com/CPWjiLN5rU
— Fox News (@FoxNews) ١٢ أبريل، ٢٠١٧
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كاتێك منداڵانم بینی له‌ناو باوه‌شی كه‌سوكاریاندا مردوون یان راده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرن، یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندیم به جه‌نه‌راڵ" جیم ماتیس" وه‌زیری به‌رگرییه‌وه كردووه و پرسیوومه، ده‌توانین چیبكه‌ین؟"، ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك بژاره‌ی خستووه‌ته به‌رده‌ستم".
تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ئێمه پلانمان نییه بچینه ناو سووریاوه، ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له رێگه‌ی هێرشی ئاسمانیی نوێوه ده‌بێت و رژێم ده‌كرێته ئامانج".
ئه‌مه توندترین لێدوانی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه ده‌رباره‌ی ئه‌سه‌د، له‌و كاته‌وه‌ی، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چووه‌ته كۆشكی سپییه‌وه.