شه‌ڕی مووسڵ پێده‌نێته قۆناخێكی سه‌ختتر
K24 - مووسڵ
شه‌ڕی مووسڵ گه‌یشتووه‌ته قۆناخێكی سەخت و به‌گوته‌ی هێزه عێراقییه‌كان شه‌ڕه‌كه بووه‌ته شه‌ڕی نیشان شكێن و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، دوایین ھێڵی پۆلیسی فیدراڵیش گەڕەکی نەبی شیتە کە تەنیا 300 مەتر لە مزگەوتی نوورییەوە دوورە، ئەفسەرانی پۆلیسی فیدراڵی دەڵێن: "داعش بڕیاری شەڕی مان و نەمانیان داوەو شەڕەکەی ئێمەش لەگەڵ ئەوان سەخت بووە".
کوردستان24 دیمەنی بەری رۆژئاوای موسڵ بڵاودەکاتەوە کە بەشێکی زۆری بیناکانی وێران بوونە.