كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەوردەبێت و لە سنووری پارێزگای دھۆك ئەگەری بارینی نمە بارین ھەیە.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی شارەكانی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەست پێدەكات لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارینی بە لێزمە ھەیە و ھەورە تریشقە ھەیە.