ئه‌مریكا و روسیا له باره‌ی قه‌یرانی سوریا رێك نه‌كه‌وتن
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و روسیا قه‌یرانی سوریا و هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا و ناوچه‌ی ئارام له‌م وڵاته تاوتوێ ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ره‌وش و ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته رێك بكه‌ون.
رێكس تیلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌ردانی روسیای كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته سێرگی لاڤرۆڤ قه‌یرانی سوریای تاوتوێ كرد.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لاڤرۆڤ و تیلرسۆن، تایبه‌ت بوو به قه‌یرانی سوریا، هه‌ر وه‌ك له كۆنگره‌ی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانیی هه‌ردوو دیاره، قه‌یرانی سوریا، به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌ك هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بابه‌تێكی سه‌ره‌كی جێگه‌ی مشتومڕی نێوان هه‌ردوولا بوو.
سێرگی لاڤرۆف له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه گووتی "ده‌مانه‌وێت ئامانجی داهاتووی ئه‌مریكا له سوریا بزانین و نابێت له ژووره داخراوه‌كان كۆبوونه‌وه له باری سوریاوه بكرێت".
گوتیشی "هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سوریا نادیاره" و داوای دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هێرشی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م وڵاته كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا پێی وایه هه‌ڵویستی ئه‌مریكا بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ روسیا وه‌ك پێویست نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌مباره‌وه ده‌ڵێت پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت".
له لایه‌ن خۆیه‌وه رێكس تیلرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له كۆبووونه‌وه به راشكاوانه له باره‌ی سوریا گفتگۆ كرا، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كانی ئه‌م گفتگۆیه ئاشكرا بكات.
گووتیشی "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ روسیا به‌رده‌وام ده‌بێت".
پاش هێرشی مووشه‌كی ئه‌مریكا، واشنتۆن هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی سوریا، به‌تایبه‌تی چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د گۆڕیوه و پێی وایه به بوونی ئه‌سه‌د، كێشه‌ی ئه‌م وڵاته چاره‌سه‌ر ناكرێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی لاڤرۆڤ و تیلرسن رێگه به هیچ پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسان نه‌درا، كه له دیمه‌نه‌كه‌دا وادیاربوو هه‌ر له شوێنی كۆبوونه‌وه قسه‌یان بۆ رای گشتی كرد.
ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوو 59 مووشه‌كی تۆماهۆكی ئاراسته‌ی بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پارێزگای حومس له سوریا كرد، چه‌ند رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی هێرشێكی كیمیایی هاووڵاتیانی سڤیل له خان شێیخۆن له پارێزگای ئیدلبی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن كرده ئامانج.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا، رژێمی ئه‌سه‌د به ئه‌نجامدان ئه‌م هێرشه كیمیاییه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 80 كوژران و سه‌دان كه‌سی دیكه‌شی برینداربوون و به‌شێكیان ژن و منداڵ بوون.
ئه‌مریكا تا به‌ر له هێرشی مووشه‌كی پێداگری له‌سه‌ر گرنگیدان به شه‌ڕی داعش له سوریا ده‌كرد و له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌سه‌د پێی وابوو خه‌ڵكی سوریا چاره‌نووسی ئه‌و دیاری ده‌كه‌ن.