ئه‌و قسه‌یه ئاشكرا بوو كه ئالێگری به مێسی گوتووه
دوای ئه‌وه‌ی له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی یوڤێنتۆس به 3 گۆڵی خاوێن له بارسێلۆنای برده‌وه، گفتووگۆیه‌كی كورتی نێوان ئالێگری و مێسی سه‌رنجی میدیاكانی راكێشا.
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، ئه‌و قسه‌یه ئاشكرا ده‌كات كه به مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنای گوتووه.
ئالێگری ده‌ڵێت: كاتێك له نێوان پشووی گێمه‌كان مێسیم بینی، حه‌زم كرد سڵاوێكی لێبكه‌م و یه‌كسه‌ر پێم گوت خۆشحاڵم به یاریكردن و بینینت.
ئالێگری ده‌شڵێت: مێسی سووپاسی كردم و ئه‌ویش هه‌مان هه‌ستی خۆی بۆ ده‌ربڕیم.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی چوون به‌رامبه‌ر یوڤی تووشی شكستێكی گه‌وره بووه‌وه، له 19ـی ئه‌م مانگه له یاری گه‌ڕانه‌وه جارێكی دیكه له كامپ نوو رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، بارسێلۆنا بۆ گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی پێویستی به بردنه‌وه به ئه‌نجامی 4 گۆڵی خاوێنه.