رووسيا پڕۆژه بڕيارێكى به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مريكا په‌كده‌خات
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گينادى گاتيلۆڤ رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى پڕۆژه بڕيارێكى بريتانيا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مريكا په‌كده‌خات.
سێ وڵاتى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى پڕۆژه بڕيارێكيان له باره‌ى دۆسيه‌ى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن ئاماده‌كردووه.
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئاشكرايكرد، كه وڵاته‌كه‌ى له دژى ئه‌و بڕياره مافى ڤيتۆ به‌كارده‌هێنێت و رێگه نادات بڕيارى له‌و جۆره ده‌ربچێت.
له هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى 3 پرۆژه بڕيارى له باره‌ى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن تاوتوێكردووه.
رۆژى 4ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017، ده‌يان هاووڵاتى له خان شێخۆنى سه‌ر به ئيدلب، به هۆى به‌ركه‌وتنى گازى كيمياييه‌وه گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌يانى ديكه بريندار بوون.
نه‌يارانى ئه‌سه‌د له‌و بڕوايه‌دان، سوپاى ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كارهێنابێت و ئه‌سه‌ديش ره‌تيده‌كاته‌وه.
هه‌ريه‌ك له عێراق و ئێران و رووسيا داوايانكردووه، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى بێلايه‌نانه له رووداوه‌كه بكرێت.