ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تاوتوێى پڕۆژه‌يه‌كى ديكه‌ى دژى سووريا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوتوێكردنى پرسى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن ده‌ستيپێكرد.
رۆژى 4ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017، ده‌يان هاووڵاتى له خان شێخۆنى سه‌ر به ئيدلب، به هۆى به‌ركه‌وتنى گازى كيمياييه‌وه گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌يانى ديكه بريندار بوون.
نه‌يارانى ئه‌سه‌د له‌و بڕوايه‌دان، سوپاى ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كارهێنابێت و ئه‌سه‌ديش ره‌تيده‌كاته‌وه.
هه‌ريه‌ك له عێراق و ئێران و رووسيا داوايانكردووه، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى بێلايه‌نانه له رووداوه‌كه بكرێت.
له هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى 3 پرۆژه بڕيارى له باره‌ى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن تاوتوێكردووه.
پڕۆژه‌ى يه‌كه‌ميان، به‌ريتانيا و ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا ئاماده‌يان كردبوو، تێيدا داوايان له ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا كردبوو، له باره‌ى هه‌موو فڕۆكه‌وان و هه‌ڵفڕينى فڕۆكه‌كانه‌وه له رۆژى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن راده‌ستى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى بكات.
پڕۆژه‌ى دووه‌م، رووسيا دايڕشتبوو، تايبه‌ت كرابوو، به پێكهێنانى ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ت به شاره‌زايانى سه‌ربه‌خۆ كه نوێنه‌رايه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ن و سه‌ردانى شوێنى هێرشه كيمياييه‌كه بكه‌ن و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ورد و زانستى له باره‌ى رووداوه‌كه بكه‌ن.
پڕۆژه‌ى سێيه‌م، له لايه‌ن 10 وڵاتى ئه‌ندامى كاتى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه پێشكه‌شكرا، به‌ڵام تاوتوێكردنى به هۆى بۆردومانى مووشه‌كى سوپاى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيرات، واكه‌وت.