شاندى كوردانى سۆڤيه‌تى پێشوو سه‌ردانى كوردستان24 ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكى كوردانى كۆماره‌كانى يه‌كێتى سۆڤيه‌تى پێشوو، سه‌ردانى كوردستان 24ـيان كرد.
شانده‌كه كه پێكهاتبوو له ژماره‌يه‌ك هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و ئه‌كاديمست و رۆژنامه‌وان و كه‌سايه‌تى ناسراوى كوردى رووسيا، كازاخستان، ئه‌رمه‌نستان، گورجستان، ئازه‌ربايجان، قرغيزستان، به سه‌رۆكايه‌تى پرۆفيسۆر كينازێ ئيبراهيم سه‌ردانى ئۆفيسى سه‌ره‌كى كوردستان 24يان له هه‌ولێر كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى گشتى كۆبوونه‌وه.
شانده‌كه خۆشحاڵى خۆى به پێشكه‌وتنى كوردستان24 ده‌ربڕى و چه‌ندين پێشنيازيشيان بۆ بايه‌خدان به كوردانى ئه‌و وڵاتانه خسته‌ڕوو.
شانده‌كه كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له كوردستانن و وه‌ك سه‌رۆكى شانده‌كه باسيكرد، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌يان، پشتيگيرى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه بۆ ئه‌نجامدانى راپرسى و هێنانه‌دى ئامانجى نه‌ته‌وه‌يى كورد.
له نێو شانده‌كه‌دا هونه‌رمه‌ندى ناسراو ئه‌سليكا قادر خاوه‌نى گۆرانى به‌ناوبانگى (وڵاتێ مه كوردستانه) به‌شدار بوو.
هه‌روه‌ها سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى (رييا تازه) يۆرى نابيێڤ و سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى (ديپلۆمات) تاهير سوله‌يمان و هونه‌رمه‌ند نارين ئه‌ندامى شانده‌كه بوون.