رووسيا ڤيتوى به‌كارهێنا..ئه‌نجامى ده‌نگدانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى
K24 – هه‌ولێر:
رووسيا و چين له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى دژى پرۆژه بڕياره‌كه‌ى ئه‌مريكا و بريتانيا و فه‌ره‌نسا وه‌ستانه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوتوێكردنى پرسى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن له نيويۆرك به‌ڕێوه‌چوو.
نوێنه‌رى ئه‌مريكا كه سه‌رۆكايه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ده‌كرد، بڕيارێكى فه‌ره‌نسا و بريتانيا و ئه‌مريكاى خسته ده‌نگدانه‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى ده‌نگدانه‌كه 10 وڵات پشتيوانيان كرد و 3 وڵات ده‌نگيان نه‌دا، به‌ڵام هه‌ريه‌ك له پۆليڤيا و رووسيا دژى بوون و رووسيا يه‌كلايه‌نه ڤيتوى دژى بڕياره‌كه به‌كارهێنا.
رۆژى 4ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2017، ده‌يان هاووڵاتى له خان شێخۆنى سه‌ر به ئيدلب، به هۆى به‌ركه‌وتنى گازى كيمياييه‌وه گيانيان له‌ده‌ستدا و ده‌يانى ديكه بريندار بوون.
نه‌يارانى ئه‌سه‌د له‌و بڕوايه‌دان، سوپاى ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كارهێنابێت و ئه‌سه‌ديش ره‌تيده‌كاته‌وه.
هه‌ريه‌ك له عێراق و ئێران و رووسيا داوايانكردووه، لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى بێلايه‌نانه له رووداوه‌كه بكرێت.
له هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى 3 پرۆژه بڕيارى له باره‌ى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن تاوتوێكردووه.
پڕۆژه‌ى يه‌كه‌ميان، به‌ريتانيا و ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا ئاماده‌يان كردبوو، تێيدا داوايان له ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا كردبوو، له باره‌ى هه‌موو فڕۆكه‌وان و هه‌ڵفڕينى فڕۆكه‌كانه‌وه له رۆژى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن راده‌ستى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى بكات.
پڕۆژه‌ى دووه‌م، رووسيا دايڕشتبوو، تايبه‌ت كرابوو، به پێكهێنانى ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ت به شاره‌زايانى سه‌ربه‌خۆ كه نوێنه‌رايه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ن و سه‌ردانى شوێنى هێرشه كيمياييه‌كه بكه‌ن و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ورد و زانستى له باره‌ى رووداوه‌كه بكه‌ن.
پڕۆژه‌ى سێيه‌م، له لايه‌ن 10 وڵاتى ئه‌ندامى كاتى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه پێشكه‌شكرا، به‌ڵام تاوتوێكردنى به هۆى بۆردومانى مووشه‌كى سوپاى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيرات، واكه‌وت.