ئاڵای كوردستان لەسەر ھیچ فەرمانگەیەكی كەركووك دانەگیراوە

لە ھەموو دامەزراوەكانی كەكووك ئاڵای كوردستان ھەڵدەكرێت
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

دەنگۆی داگرتنی ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگەكانی کەرکووک رەتدەكرێتەوە و ئاشكراش دەكرێت، لەنزیکترین کات لە دام و دەزگاکانی دیکەش ئاڵای كوردستان ھەڵدەکرێت.

ئەو فەرمانگە حکوومییانەی ئاڵای کوردستانیان ھەڵنەداوە، لەداھاتوویەکی نزیکدا لەلایەن لێژنەیەکی تایبەت و بەئامادەبوونی پارێزگاری کەرکووک ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی ئەو فەرمانگانەش ھەڵدەکرێت، سەرۆکی لیستی برایەتیش لەئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رەتیدەکاتەوە شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ھیچ رێککەوتنێکیان کردبێت لەسەر داگرتنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک.