دوای 29 ساڵ ھێشتا برینی تاقانه‌كانی ئه‌نفال ساڕێژ نه‌بووه‌

"لە نێو خێزانەكەمان 9 كەسمان ئەنفال كراون"
kurdistan24.net

K24 - گەرمیان

دوای تێپەڕبوونی 29 ساڵ بەسەر شاڵاوی ئەنفال كە رژێمی بەعسی عێراق بەرامبەر گەلی كورد لە چەندین ناوچەی باشووری كوردستان ئەنجامیدا و 182 ھەزار ھاووڵاتی كورد شەھید و بێسەروشوێن كران، تائێستا بە سەدان تاقانەی ئەنفال لە چاوەڕوانیدان و بەو ھیوایەن رۆژێك كەس و كارەكانیان بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.