قوناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك ـ هه‌سه‌ده قوناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوراتی بۆ ئابلۆقه‌دانی زیاتری شاری ره‌قه ده‌ستپێكرد.
فه‌رمانده‌یی گشتی ژووری چالاكی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ده‌ستیان به قوناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كردووه.
بڕیاره له‌م قوناغه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان، "هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك ته‌واوی ناوچه‌كانی باكووری ره‌قه و گه‌لیی جه‌لاب له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵ بكه‌ن".
ئه‌م قوناغه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه "به پشتگیری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه ده‌چێت" و هه‌ر له‌م قوناغه‌دا، "هێزه‌كانی سوریا دیموكراتیك له لای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ره‌قه پێشڕه‌ی ده‌كه‌ن و ئامانجیان ئابلۆقه‌دانی زیاتری شاری ره‌قه‌یه" كه به پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش ناسراوه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك رۆژی 5 تشرینی دووه‌می 2016 ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوراتیان بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌قه ده‌ستپیكرد و له سێ قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناوچه‌یه‌كی زۆریان له هه‌ر چوار لای ره‌قه كۆنترۆڵ كرد و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا به پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و زرێپۆش و پشتگیری هه‌وایی به‌شداری له‌م ئۆپه‌راسیۆنه كردووه.
ھەسەدە له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوا له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شه‌ڕ ده‌كات یارمه‌تیده‌ری هێزه‌كانیان بنن و خۆیان له باره‌گاكانی داعش دوور رابگرن، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هاووڵاتیانی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار نه‌هێنن.