پزیشكێكی رۆژئاوای كوردستان یارمه‌تیی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
دكتۆر بێكه‌س ده‌رویش سه‌رۆكی رێكخراوی پزیشكانی كورد له ئوستریا (نه‌مسا) یارمه‌تیی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
ئه‌م پزیشكه كه به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه، چه‌ندینجاره یارمه‌تیی په‌نابه‌رانی له هه‌رێمی كوردستانداوه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره یارمه‌تیی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌دات، كه له كه‌مپی ئازادی له شاری كۆیه نیشته‌جێن.
ده‌رویش له به‌رنامه‌ی "رۆژ باش"ی كوردستان24 رایگه‌یاند به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان، له نه‌مساوه بڕیاریاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یارمه‌تیی په‌نابه‌ران له باشووری كوردستان بده‌ن.
گوتیشی چه‌ندینجار سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه و په‌روه‌رده و رێنمایی فریاكه‌وتنیان پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌م پزیشكه كورده ساڵانه سێ جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌ر جارێ 300 تا 400 كیلۆ ده‌رمان له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت و ده‌شڵێت هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌یه.