میدیای فه‌رمی فینله‌ندا له‌باره‌ی روماڵی كوردستان24 بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانییه‌كان راپۆرتێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

"هـەڵــبژاردنی ئـەنجومەنی‌ شـارەوانییەکان تا کـوردســتان جــێگـای ســەرەنــجە"

K24 – هه‌ولێر

پڕ خوێنه‌رترین رۆژنامه‌ی فینله‌ندا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌ شاره‌وانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی‌ باس له‌ روماڵی كوردستان24 بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ نێردراوی كوردستان24، به‌رگه‌شت ئاكره‌یی ئه‌نجامداوه‌.

رۆژنامه‌ی فه‌رمی "کونتا لێھتی" فینله‌ندی به‌ مانشێتی "هـەڵــبژاردنی ئـەنجوومەنی شـارەوانییەکان تا کـوردســتان جــێگـای ســەرەنــجە"، گرنگی هه‌ڵبژاردنی فینله‌ندا بۆ كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو و له‌م باره‌وه‌ له‌ زاری نێردراوی كوردستان24 نووسیوه‌ "بـەهــۆی ئـەوەی ئـەو پـەنـابەرانەی کـە لە ساڵانی رابردووه‌ لە کـوردستان روویان كردووه‌ته‌ فــینلەنـدا، هـەڵـبژاردنی شارەوانییەکانی فینلەندا بۆتە جــێگای سـەرەنجی خــەڵکی کــوردســـتان".

هه‌ر له‌باره‌ی رۆڵی كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی فینله‌ندا نووسیوه‌ "هه‌شت هه‌زار كورد له‌ فــینلەنـدا مـافی دەنــگدانیان هــەیە، ئـەم رێژەیەش دەکاتە نیوه‌ی 1% كۆی ده‌نگده‌رانی فینله‌ندا و 40 كورد خۆیان پاڵاوتووه‌".

ده‌شڵێت "لـە هـۆلی راگەیاندنی ئـەنجامی هـەڵبژاردنەکان میدیایه‌كی زۆری بــیانی هـەن، بـە تایــبەتی لـە رووســیاوە".

هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی فینله‌ندا رۆژی 9 نیسانی 2017 به‌ڕێوه‌چوو و سێ پاڵێوراوی كورد ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆ‌ ئه‌نجومه‌نه‌ شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.