هانده‌رانی تانگۆ له باره‌ی سزایه‌كه‌ی مێسی هه‌واڵی خۆشیان پێده‌گات
دوای ئه‌وه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ تانگۆ به بیانووی هێرشكردنه سه‌ر ناوبژیوان بۆ 4 یاری سڕ كرا، له ئێستادا پێشبینی سووككردنی سزایه‌كه‌ی بۆ 2 یاری ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 13 نیسانی 2017، سه‌رۆكی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنیتنا (كڵاودیۆ تاپیا) له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی (ئۆلێ)ـی ئارجێنیتنا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیوایه‌كی زۆر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزایه‌كه‌ی مێسی هه‌یه.
كڵاودیۆ تاپیا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه فیفا رازیبووه گوێ له ناڕه‌زاییه‌كانیان بگرن، ده‌شڵێت: فیفا رۆژی 4ـی مانگی داهاتووی بۆ قسه‌كردن له باره‌ی سوككردنی سزایه‌كه‌ی مێسی ده‌ستنیشان كردووه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، له یاریی نێوان ئارجێنیتنا و چیللی كه به تاكه گۆڵێكی مێسی یارییه‌كه ته‌واو بوو، مێسی به بیانووی هێرشكردنه سه‌ر یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانی یارییه‌كه بۆ 4 یاری نێوده‌وڵه‌تی سڕكرا.