پوتن داواى وتوێژى "بنياتنه‌رانه" له ئه‌مريكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى رووسيا ديمترى بيسكۆڤ رايگه‌ياند، دانووستانى نێوان ڤلاديمێر پۆتين و ريكس تيلرسۆن بنياتنه‌رانه بووه و هێشتا زووه باس له چاره‌سه‌رى ئاڵۆزييه‌كانى په‌يوه‌ندى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا بكرێت.
بيسكۆڤ گوتيشى: سه‌رۆكى رووسيا به وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاى وتووه كه قۆناغى ئێستاى په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و ئه‌مريكا جێى نيگه‌رانيين.
هه‌روه‌ها روونيكرده‌وه، سه‌رۆكى رووسيا به وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاى وتووه، پێويسته ئه‌مريكا له پێويستى ده‌ستپێكردنى وتوێژێكى بنياتنه‌رانه له باره‌ى دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پرسى سووريا تێبگات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و ئه‌مريكا به قۆناغێكى سه‌ختدا تێده‌په‌ڕن، به تايبه‌تى كاتێك چه‌ند لايه‌نێك هه‌وڵى درووستكردنى كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ده‌ن.
لاڤرۆڤ گوتيشى: له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ ريكس تيلرسۆنى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قۆناغه كردووه‌ته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى نێوان تيلرسۆن و پۆتين دوو كاتژمێرى خاياند و تێيدا رووسيا پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى لێكۆڵينه‌وه له تاوانى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن كردووه.
لاڤرۆڤ گوتيشى: مۆسكۆ له‌و بڕوايه‌دايه ئه‌مريكا هاوكارى ئه‌و ئه‌و پرۆژه‌يه ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: مۆسكۆ هه‌ژموونى خۆى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا به‌كارده‌هێنێت بۆ هاندانيان له‌سه‌ر هاوكاريكردنى ته‌واوه‌تى رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا روونيشيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى له‌و بڕوايه‌دايه تێپه‌ڕاندنى پرۆژه ياساى فه‌ره‌نسا و بريتانيا و ئه‌مريكا له باره‌ى كيميايبارانكردنى خان شێخۆن له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كارێكى بنياتنه‌ر نييه، چونكه ئه‌و پرۆژه‌يه سووريا تۆمه‌تبار ده‌كات به بێ ئه‌وه‌ى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى لێكۆڵينه‌وه بكاته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، رووسيا و ئه‌مريكا رێچكه‌يه‌كيان هه‌يه كه پابه‌ندن به‌وه‌ى ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى سووريا وه‌رنه‌ده‌ن و هه‌ردوو وڵاتيش له به‌رژه‌وه‌ندياندايه بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌يرانى سووريا.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پۆتين و تيلرسۆن، لاڤرۆڤ گوتى: پۆتين ئاماده‌يى رووسياى ده‌ربڕيوه بۆ دووباره جێبه‌جێكردنه‌وه‌ى ياداشتى لێكتێگه‌يشتنى نێوان هه‌ردوو وڵات له باره‌ى سه‌لامه‌تى فڕۆكه‌وانى له ئاسمانى سووريادا.
له به‌رامبه‌ردا، تيلرسۆن له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ به پێويستى زانى ئه‌مريكا و رووسيا رێگه له تێكچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانيان بگرن و متمانه بۆ نێوانيان بگێڕنه‌وه.
هه‌روه‌ها داوايكرد، پارێزگارى له كه‌ناڵه‌كانى په‌يوه‌ندى ديبلۆماسى و سه‌ربازى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا بكرێت.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مريكا و رووسيا هاوهه‌ڵوێستن له پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و نابێت سووريا ببێته ناوه‌ندێك بۆ تيرۆريستان.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئه‌سه‌د، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گوتى: واشنتن هيچ ده‌رفه‌تێك به رۆڵى سياسى به‌شار ئه‌سه‌د له داهاتووى سووريا نادات، چونكه سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وايى ئه‌سه‌د رووى له كۆتاييه، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د به‌شدارى له پرۆسه‌ى سياسيدا بكات ياخود نه‌يكات.