ئه‌سه‌د: ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت بيانوو بۆ هێرشه سه‌ربازييه‌كانى بدۆزێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د رايگه‌ياند، هێرشى كيميايى بۆ سه‌ر خان شێخۆن، درووستكراوه و ئامانج لێى به‌ده‌ستهێنانى بيانووه بۆ هێرشى سه‌ربازى ئه‌مريكا.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فرانس پرێس، به‌شار ئه‌سه‌د گوتى: بۆچوونمان وايه كه خۆرئاوا به گشتى و ئه‌مريكا به تايبه‌تى هاوسۆزن له‌گه‌ڵ تيرۆريستان و به درووستكردنى بابه‌تى هه‌ڵبه‌ستراوى ئه‌وه‌ى كه ئێمه چه‌كى كيميايمان به‌كارهێناوه ده‌يانه‌وێت پاساو بۆ هێرشكردنه سه‌رمان به‌ده‌ستبهێنن.
ئه‌سه‌د ره‌تيشيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى چه‌كى كيميايى هه‌بێت و باسى له‌وه كرد له 2013ه‌وه كۆگاى چه‌كى كيميايى وڵاته‌كه‌ى له‌ناوبراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: له‌گه‌ڵ رووسه‌كان له هه‌وڵداين بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بێلايه‌نانه له باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆيه‌وه بكرێت و ئه‌وه روون بێته‌وه كه ئێمه چه‌كى كيميايمان به‌كارنه‌هێناوه و ئه‌گه‌ر لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى بێلايه‌نانه بكرێت ئێمه ئاماده‌ين هاوكارييان بكه‌ين، به‌و مه‌رجه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كه بۆ ئامانج و مه‌به‌ستى سياسى به‌كارنه‌هێنرێت.