ده‌میرتاش: ئاشتی ناوخۆیی به ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم به‌هێزتر ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان ـ هه‌ده‌په راده‌گه‌یه‌نێت ده‌نگ نه‌هێنانی ریفراندۆمی ده‌ستوور ده‌بێته ھۆی به‌هێزبوونی ئاشتی ناوخۆیی.
ده‌میرتاش كه به‌هۆی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌وه له زینداندایه، له په‌یامێكدا داوای له خه‌ڵك كرد بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگ و به "نا" ده‌نگ به ریفراندۆمی ده‌ستوور بده‌ن كه پێی وایه ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئاشتی ناوخۆیی و سه‌قامیگری.
په‌یامی ده‌میرتاش له لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌ده‌په بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه "بەم شێوه‌یه بیر نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌نجامه‌كانی ناگۆڕێت، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌نگی ئێوه‌یه چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه و وڵات دیاری ده‌كات، بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن و چاودێری ده‌نگدانیش بكه‌ن و خاوه‌ندارێتی له ده‌نگه‌كانتان بكه‌ن".
بڕیاره ریفراندۆمی ده‌ستووری توركیا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 16 نیسانی 2017 به‌ڕێوه بچێت كه دوو كه‌مپینی دژ به یه‌ك له‌م ریفراندۆمه كار بۆ به‌ده‌ستهینانی زۆرترین ده‌نگ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌نگی "به‌ڵێ" و ده‌نگی "نا" شان له شانی یه‌كتر ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی كه هێشتا بڕیاریان نه‌داوه، چاره‌نووسی ریفراندۆمه‌كه دیاری ده‌كه‌ن.
له ئه‌گه‌ری ده‌نگهێنانی ریفراندۆمه‌كه، سیسته‌می حوكم له توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕیت و پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌گوازرێته‌وه.
ده‌میرتاش له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا راده‌گه‌یه‌نێت "مه‌رجه‌كانی باری نائاسایی له به‌رژوه‌ندیی كه‌مپینی به‌ڵێ دایه و كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌رێوه نه‌چوون".
پرۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی 18 ماده‌ی ده‌ستووری توركیا به هاوبه‌شی هه‌ر یه‌ك له پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار و سێیه‌م پارتی ئۆپۆزسیۆن ـ مه‌هه‌په ئاماده‌كرا و له ماوه‌ی گه‌نگه‌شه‌كردنی له په‌رله‌مان، چه‌ندین شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی په‌رله‌مانتارانی لێكه‌وته‌وه‌وه، كه دواترینیان شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ژنه په‌رله‌مانتاران بوو.