راپرسی: ریفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستووری توركیا ده‌نگ ناهێنێت
K24 – هه‌ولێر
به پێی دوو راپرسی له توركیا 51% به‌شدارانی راپرسییه‌كه به "نا" به‌شداری له ریفراندۆمی ده‌ستوور ده‌كه‌ن و 49% به به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌ن.
دوو كۆمپانیای راپرسی له توركیا ئه‌نجامی دوایین راپرسییه‌كانیان ئاشكرا كرد و رایانگه‌یاند ده‌نگی سندووقه‌كان چه‌ندین جار ده‌ژمێردرێن.
به‌رێوه‌به‌رانی هه‌ردوو كۆمپانیای سۆنار و كۆنسێوسوس له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی به ئاشكراكردنی ئه‌نجامی دوایین راپرسییه‌كانیان رایانگه‌یاند 51% به‌شدارانی راپرسییه‌كه ریفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستووری توركیا ره‌تده‌كه‌نه‌وه و 49% به به به‌ڵی ده‌نگ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌ده‌ن.
به به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی كه هێشتا بڕیاریان نه‌داوه، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا به‌شداریكردنی ئه‌وان ده‌توانێ ئه‌نجامه‌كه‌ی راست به‌پێچه‌وانه‌وه بكاته‌وه.
به‌رپرسانی هه‌ردوو سه‌نته‌ری راپرسییه‌كه رایانگه‌یاند "له ناوچه كه‌نارئاوییه‌كان و باشووری رۆژهه‌ڵات (باكووری كوردستان) ده‌نگی نا له پێشه و له ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌نگی به‌ڵی له پێش ده‌بێت".
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن رێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له ریفراندۆم ده‌ستووری به‌رز ده‌بێت.
پرۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا به هاوبه‌شی له لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌پێدان ـ ئاكپارتی و سێیه‌م پارتی ئۆپۆزسیۆنی ره‌گه‌زپه‌رست ـ مه‌هه‌په ئاماده‌كرا و له كاتی گه‌نگه‌شه‌كردنی له په‌رله‌مانی توركیا چه‌ندین شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی په‌رله‌مانتارانی لێكه‌وته‌وه و دواترینیشیان شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ژنه په‌رله‌مانتاران بوو.
به‌رپرسانی حكومه‌ت رایانگه‌یاندووه به‌هۆی كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا پێشبینی ده‌كه‌ن رێژه‌ی ده‌نگێ به‌ڵێ بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستوور به‌رز ببێته‌وه كه بڕیاره رۆژی 16 نیسان به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی هه‌مواری ده‌ستووری توركیا، سیسته‌می حوكم له‌و وڵاته له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕێت و پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران نامێنێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌درێته سه‌رۆك كۆمار.