ديارترين گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوورى توركيا ئه‌مانه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى توركيا ژماره‌يه‌ك گۆڕانكارى له ده‌ستوورى وڵاته‌كه‌يدا په‌سند كردن و ماوه‌ته‌وه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان واژوويان له‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ى بخرێنه راپرسييه‌وه و سيستمى سياسى له په‌رله‌مانييه‌وه بگۆڕدرێت بۆ سه‌رۆكايه‌تى.
په‌رله‌مانى توركيا رۆژى شه‌ممه 21ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، هه‌موارى ده‌ستوورى وڵاتى كرد و بڕياره له 23 و 24ى ئه‌م مانگه‌دا گۆڕانكارييه‌كان بخرێنه به‌ر ده‌ست ئه‌ردۆغان بۆ په‌سندكردنيان له ماوه‌ى 15 رۆژدا و پاشان راپرسييان له باره‌وه ئه‌نجام بدرێت له ماوه‌ى 60 رۆژدا له دواى بڵاوكردنه‌وه‌يان له رۆژنامه‌ى ره‌سمى ده‌وڵه‌تدا.
ديارترين گۆڕانكارييه‌كان:
*زيادكردنى ژماره‌ى كورسييه‌كانى په‌رله‌مان له 550 كورسييه‌وه بۆ 600 كورسى.
*دابه‌زاندنى ته‌مه‌نى خۆ پاڵاوتن له 25 ساڵه‌وه بۆ 18 ساڵ.
*به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى گشتيى و سه‌رۆكايه‌تى له هه‌مان رۆژدا و هه‌ر پێنج ساڵ جارێك.
*به‌گه‌ڕخستنى سه‌ڵاحيه‌تى په‌رله‌مان له چاودێرى و پشكنين و به‌ده‌ستهێنانى زانيارى چ له رێى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانه‌وه بێت يان له رێى كۆبوونه‌وه‌ى گشتى و لێكۆڵينه‌وه‌ى په‌رله‌مانى ياخود له رێى پرسيارى ده‌ستنووسه‌وه بێت.
*دانه‌بڕينى په‌يوه‌ندى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت به حزبه‌كه‌يه‌وه.
*سه‌رۆكايه‌تى بۆ دوو خول ده‌بێت و هه‌ر خولێك 5 ساڵه.
*پاڵێوراوێك كه زۆرينه‌ى ره‌ها له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستده‌هێنێت ده‌بێته سه‌رۆك.
*سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپا و ده‌سه‌ڵاتى دانانى جێگره‌كانى و وه‌زير و له‌كارلادانى وه‌زيره‌كانى ده‌بێت.
*سه‌رۆك بۆى هه‌يه ئه‌و ياسايانه‌ى په‌يوه‌ستن به هه‌مواركردنى ده‌ستووره‌وه بخاته راپرسييه‌وه ئه‌گه‌ر راى وابوو پێويستن.
*سه‌رۆك بۆى هه‌يه مه‌رسوومى په‌يوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن ده‌ربكاتن، به‌ڵام نابێت ئه‌و مه‌رسومانه په‌يوه‌ست بن به‌و پرسانه‌ى كه به شێوه‌يه‌كى روون به ياسا رێكخراوون.
*ئه‌گه‌ر مه‌رسومێكى سه‌رۆكايه‌تى هه‌بوو، په‌رله‌مان ياساى له باره‌وه ده‌ركرد، ئه‌وا مه‌رسوومه سه‌رۆكايه‌تييه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
*په‌رله‌مان مافى هه‌يه داواى لێكۆڵينه‌وه له سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت و جێگره‌كانى و وه‌زيره‌كان بكات. سه‌رۆك بۆى نييه له‌و حاڵه‌ته‌دا داواى هه‌ڵبژاردنى گشتيى بكات و په‌رله‌مان به‌و هۆيه‌وه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
*سه‌رۆك بۆى هه‌يه جێگرێك يان زياتر بۆخۆى هه‌ڵبژێرێت.
*ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ جێگرى سه‌رۆك يان بوون به وه‌زير، ئه‌وا مافى په‌رله‌منتارى له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
*په‌رله‌مان ده‌توانێت بڕيارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بدات، به ره‌زامه‌ندى سێ له پێنجى كۆى گشتى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان.
*سه‌رۆك بۆى هه‌يه بارى نائاسايى رابگه‌يه‌نێت ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى له ياسادا دياركراوون هاتنه دى.
*دادگا سه‌ربازييه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه. له ناويشياندا دادگاى باڵاى سه‌ربازى و دادگاى باڵاى ئيدارى سه‌ربازى.
*درووستكردن و دامه‌زراندنى دادگاى سه‌ربازى قه‌ده‌غه ده‌كرێت جگه له دادگاى ته‌مێكردن.
*سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت بودجه‌ى گشتى ده‌خاته به‌رده‌ست په‌رله‌مان.
*پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و سه‌رۆك ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن به‌ڕێوه‌ده‌بات.
*هه‌ڵبژاردنى گشتى و سه‌رۆكايه‌تى داهاتوو له 3ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
و:ئ.هـ