دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور، پیۆنگ یانگ ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕ ده‌كات و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه 25% دانیشتوانی پایته‌خت، شاره‌كه‌یان چوڵكردووه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، هه‌واڵی چوونی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ نیمچه دوورگه‌ی كۆریا بڵاوبووه‌وه و یه‌كێ له‌و كه‌شتییانه هه‌ڵگری 300 مووشه‌كی تۆماهۆكه، هه‌ر ئه‌و مووشه‌كانه‌ی بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیراتیان له سوریا بۆمبه‌باران كرد.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كرده‌وه كۆریای باكوور ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌نجامدانی شه‌شه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی. چاودێران له‌م باره‌وه‌ی رایانگه‌یاند كۆریای باكوور ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی شه‌شه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی
چین ئاماده‌كاری ده‌كات
له لایه‌كی دیكه‌وه باس له ئاماده‌كاری چین له سنووره هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور كراوه كه به‌هۆیه‌وه 150 هه‌زار سه‌رباز جێگیر كردووه و ئاماده‌كاریشی كردووه بۆ پێشوازیكردن له په‌نابه‌ران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له‌م باره‌وه رایگه‌یاند "به‌كارهێنانی هێز پرسی كۆریای باكوور چاره‌سه‌ر ناكات".
دوو ژێر ده‌ریایی ئه‌تۆمی بۆ هێرشی خێرا و گه‌می فڕۆكه هه‌ڵگری USS Carl Vinson یاوه‌ری ئه‌و هێزه ده‌كه‌ن كه بۆ نیمچه دوورگه‌ی كۆریا ره‌وانه كراون.
ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕێكی دیكه پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له نیو سه‌ده له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی دایكی بۆمبه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكا دژی داعش له ئه‌فغانستان.
یه‌كه‌مجاره ئه‌مریكا ئه‌و بۆمبه وێرانكاره به‌كار دێنێت كه بۆمبێكی نائه‌تۆمییه له جۆری GBU43 و به دایكی بۆمبه‌كان ناسراوه و ته‌نیا وێرانكارییه‌كه كه‌مێك كه‌متره له بۆمبی ئه‌تۆمی.
رۆژنامه‌ی "پراڤدا"ی رووسی بڵاویكرده‌وه كیم جۆنگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور بڕیاری چوڵكردنی 600 هه‌زار دانیشتوانی پایته‌ختی داوه.