روسیا و ئێران له سوریا به‌ره‌نگاری ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه
K24 – ھەولێر
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی روسیا و ئێران و سوریا داوا له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن هیچ هێرشێكی دیكه نه‌كاته سه‌ر روسیا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رسێ وڵات له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانی له مۆسكۆ بڵاویانكرده‌وه "هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا ده‌ستدرێژییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه".
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌م باره‌وه پیداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كرد و هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا به "ده‌ستدرێژیكردنێك" به‌ناو كرد كه به‌هۆیه‌وه "یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردووه".
گوتیشی "داوا له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كه‌ین رێز له سه‌روه‌ری سوریا بگرێت و خۆ له كرده‌وه‌ی هاوشیوه‌ی رۆژی 7 نیسان دوور رابگرێت كه نه ته‌نیا كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانیشی هه‌یه".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، هه‌فته‌یه‌ك پاش هێرشی مووشه‌كی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له سوریا سه‌ردانی مۆسكۆیان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قووڵی دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له باره‌ی سوریا و هێرشی مووشه‌كی ده‌ربڕی.
ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رابردوو 59 مووشه‌كیی تۆماهۆكی ئاراسته‌ی بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پاریزگای حومس له سوریا كرد، چه‌ند رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی هێرشێكی كیمیایی هاووڵاتیانی سڤیلی له خان شێیخۆنی پارێزگای ئیدلبی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن كرده ئامانج به‌هۆیه‌وه زیاتر له 80 كه‌س كوژران و سه‌دانی دیكه‌شی بریندار بوون، به‌شێك له قوربانیانی ئه‌م هێرشه ژن و منداڵن.
ئه‌مریكا رژێمی سوریا به ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه كیمیاییه تۆمه‌تبار ده‌كات.
وه‌لید موعه‌لیم له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی مۆسكۆ ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی چه‌كی كیمیایی هه‌بێت. پێشتریش به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری سوریا رایگه‌یاندبوو، هێرشی كیمیایی خان شێیخۆن ساخته‌یه و روسیاش له‌م باره‌وه ده‌ڵێتد ئه‌مریكا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌به‌ر ده‌ست نییه كه پیشان بدات سوپای سوریا ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه.
سێرگی لاڤرۆڤ پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ سوریا له شه‌ڕی "دژی تیرۆر" و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ئه‌م وڵاته ده‌ربڕی و گوتیشی "مۆسكۆ گومانی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی ئیدلب هه‌یه كه پێی وایه هاندانێكه و ئامانجێشی تێكدانی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن میانڕه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی سیاسی له سوریا".