دایكی بۆمبەكانی ئەمریكا 36 چه‌كداری داعشی كوشتووه
K24 – هه‌ولێر
كه‌ناڵی سی ئێن ئین له زاری به‌رپرسانی ئه‌فغانستان بڵاویكرده‌وه 36 چه‌كدار له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا له پاریزگای نه‌نگه‌هار له نزیك سنووری پاكستان كوژران، ئه‌و شوینه‌ی پێشتر سوپای ئه‌مریكا به‌راوردی كردووه 600 تا 800 چه‌كدار تێیدا هه‌ن.
سوپای ئه‌مریكا به‌هێزترین بۆمبی نا ئه‌تۆمی له جۆری GBU-43/B ناسراو به دایكی بۆمبه‌كان دژی چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان به‌كارهێنا و له‌و شوێنه‌ی داوه كه چه‌كدارانی داعش به دروستكردنی توڕێك له تونێل هێرشیان ده‌كرده سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌ت.
بۆمبه‌كه به جی پی ئێس رێنمایی كراوه و توانایی رووخاندنی به قه‌د نۆ گه‌ڕه‌كی شارێك هه‌یه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند بۆمبه‌كه سێ تونێلی ژێر زه‌وی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ناوه‌وه رووخاندووه و هیچ هاووڵاتییه‌كی سڤیلیش زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
دانیشتوویه‌كی ناوچه‌كه به دووری دوو كیلۆمه‌تری شوێنی ته‌قینه‌وه به كه‌ناڵی سی ئێن ئینی راگه‌یاند "ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌مان بیست كه جامی په‌نجه‌ره‌كانی ماڵمانی شكاندووه".
گوتیشی "زۆر ترساین و خێزان و منداڵه‌كانم ده‌ستیان به هاواركردن كرد، وامانزانی راست له‌به‌ر ده‌رگای ماڵمان روویدا".
جه‌نه‌رال جۆن نیكلسۆن فه‌رمانده‌ی ئه‌مریكایی هێزه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند "بۆمبه‌كه توڕی تونێلێكی چه‌كدارانی داعشی كردووه‌ته ئامانج كه بۆ جموجوڵ و خۆ پاراستن له هێزه‌كانی ئه‌فغانی و ئه‌مریكا به‌كاریان ده‌هێنا".
گووتیشی "بۆمبی دروست دژی ئامانجی دروست به‌كارهێنراوه".
گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ـ پێنتاگۆن پاش به‌كارهێنانی ئه‌م بۆمبه رایگه‌یاند ئه‌مریكا بۆمبێكی له جۆرى GBU43 دژى داعش له ئه‌فغانستان به‌كارهێنا، كه یه‌كه‌مجاره ئه‌م بۆمبه له جیهان به‌كار ده‌هێنرێت.
هه‌ر له‌م باره‌وه گووتی: بۆمبه‌كه ژماره‌يه‌ك ئه‌شكه‌وتى كردووه‌ته ئامانج كه چه‌كدارانى داعش به‌كاريان هێناون.