وەزارەتی تەندروستی مانگانە 20 ملیار دیناری بۆ دەرمان پێویستە

"ئێستا مانگانە حكوومەت تەنھا 6 ملیار دینار دەدات بە وەزارەتی تەندروستی"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مانگانە وەزارەتی تەندروستی 20 ملیار دیناری بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستیە تەندروستییەكان پێویستە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، دكتۆرخاڵس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی: "مانگانە بۆ دەرمان و پێداویستیە تەندروستییەكان 20 ملیار دینارمان پێویستە، لەو بڕە ئێستا تەنھا 6 ملیار لە وەزارەتی داراییەوە وەردەگیرێت، نزیكەی 8 ملیاریش لە بەغداوە دەنێردرێت، پێداویستی دیكەمان تا ئێستا پڕنەكراوەتەوە".